بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، عەبدوڵڵای دووەم، شای ئەردەن، لە سەردانەکەیدا بۆ ئەمریکا بە پەیامنێرانی ڕاگەیاند کە گەیشتن بە چارەسەری قەیرانی سوریا، یارمەتیدەری ناوچەکە بە تایبەت ئەردەن دەبێت.
ناوبراو وتی: ئەردەن هەوڵ دەدات لە ڕێگای هاوکاری وڵاتانی عەرەبی و کۆمەڵگای نێودەوڵەتییەوە چەندین پێشنیار بۆ قەیرانی سوریا بخاتەڕوو تا ئەم وڵاتە بۆ ئامێزی جیهانی عەرەبی بگەڕێتەوە./.