بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئیبراهیم موسەوی ئەندامی فراکسیۆنی وەفاداری بە خۆڕاگری لە پەرلەمانی لوبنان، وتی کە سیاسەتی ئەمریکا لە بەرامبەر لوبنان بە دوژمنکارانە دەبینین کە تەنیا دۆخی ئەم وڵاتە ئاڵۆزتر دەکات.
ناوبراو سەبارەت بە بڕیارەکەی ئەمریکا بۆ درێژکردنەوەی دۆخی نائاسایی بەرامبەر بە لوبنان بۆ ماوەی ساڵێکی دیکە، وتی کە ئەم بڕیارە ئیرادەی لوبنانییەکان ناشکێنێت و هیچ لە هاوکێشەکەش ناگۆڕێت.
موسەوی وتی کە خۆڕاگری لە سەر بنەماکانی خۆی ماوەتەوە و لە بەرامبەر گوشارەکان خۆی بە دەستەوە نادات و هیچ دەستپێشخەرییەکیش بۆ شەڕ و هێرش نییە.
وتیشی کە زایۆنیستەکان دەیانەوێت دۆخی لوبنان بەرەو ناسەقامگیری زیاتر ببەن بەڵام خۆڕاگری لە ئەگەری هەر دەسدرێژییەک ئامادەیی تەواوی هەیە.
ئەندامەکەی پەرلەمانی لوبنان بەرگری لە وڵاتەکەیی بە مافی ڕەوای خۆڕاگری ناو برد./.