بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، مەهدی تەقی ئەندامی لێژنەی ئاسایش و بەرگری پەرلەمانی عێراق وتی کە دۆخی ئەمنی بە هەلومەرجێکی هەستیار و مەترسیداردا تێپەڕ دەبێت و لە ناوچە جیاجیاکان ئەو لاوازییەی هێزە ئەمنییەکان دەبینرێت.
ناوبراو وتی کە لەم هەلومەرجەدا داعش دەستی بە جموجوڵەکانی کردووە و بە دەرفەتێکی لەباری خۆڕێکخستنەوەی ئەندامانی دەزانێت.
ئەندامەکەی لێژنەی ئاسایش و بەرگری پەرلەمانی عێراق وتی کە ئەم بارودۆخە ئەمنییە کاریگەری نەرێنیی لە سەر پرۆسەی هەڵبژاردنەکان دەبێت.
بڕیارە هەڵبژاردنە پێشوەختەکەی عێراق لە 10 ئۆکتۆبەری ئەمساڵ بەڕێوە بچێت./.