بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەید ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆک کۆماری هەڵبژێردراوی ئێران لە وتووێژی تەلەفوونی قوربانقولی بەردی محەممەدۆف سەرۆک کۆماری تورکمانستان، ڕایگەیاند کە تاران گرنگی بە پەرەپێدانی پەیوەندییەکان لە گەڵ وڵاتانی دراوسێ دەدات.
سەید ئیبراهیم ڕەئیسی هاوکارییە نێودەوڵەتییەکانی ئێران و تورکمانستانی بە گرنگ ناو برد و وتی کە گۆڕانکارییەکانی ئەفغانستان بۆ هەر دوو وڵات گرنگە و پێویستە وتووێژ و ڕاوێژی بەردەوام لەم بوارەدا لە نێوان بەرپرسانی باڵای ئێران و تورکمانستاندا هەبێت.
سەرۆک کۆماری هەڵبژێردراوی ئێران وتی کە پێویستە هەنگاوی بەپەلە بۆ بەرفراوانترکردنی بواری هاوکارییەکانی نێوان ئێران و تورکمانستان هەڵبگیرێت.
سەرۆک کۆماری تورکمانستانیش جەختیکردەوە کە پەیوەندییەکانی وڵاتەکەی و ئێران لە سەر بنەمای ڕێزی بەرامبەر و بەرژەوەندی هاوبەشە و هاوکارییە نێودەوڵەتییەکانی نێوان هەر دوو لاش لە ئاستێکی باڵادایە./.