بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، پاش ئەوەی کە ڕۆژنامەی واشنتن پۆست ڕایگەیاند ناوی بەرهەم ساڵح لە ڕیزی ئەو 50 هەزار کەسەدایە کە ئیسرائیل لە ڕێگای بەرنامەیەکەوە هەوڵی سیخوڕیکردنی بەسەریاندا داوە، سەرۆکایەتی کۆماری عێراق هەندێک زانیاریی بڵاو کردەوە.
بسەرچاوەیەک لە سەرۆکایەتی کۆماری عێراق ڕایگەیاندووە کە دەزگای هەواڵگری ئەم وڵاتە سەبارەت بە سیخوڕیکردنی ئیسرائیل لە مۆبایلەکەی بەرهەم ساڵح لێکۆڵینەوەکانی دەستپێکردووە و لە ڕۆژانی داهاتوو ئەنجامەکەی ڕادەگەێنێت.
ئەو سەرچاوە ڕایگەیاندووە کە بەرهەم ساڵح ژمارەی کەسی خۆی بەکار ناهێنێت و ژمارەی سەرۆکایەتی کۆمارە کە لە ڕووی دژە سیخوڕییەوە بە تەواوی پارێزراوە و وتووێژەکانیشی لە گەڵ سەرکردەی وڵاتانی دیکە لە لایەن هەر دوو وڵاتەوە پارێزراوە.
سەرچاوە عێراقییەکە ڕایگەیاندووە کە ئیسرائیل لە ڕێگای کۆمپانیاکانی بواری پەیوەندییەکان و تەکنۆلۆژیاوە سیخوڕی بە سەر عێراقەوە دەکات./.