بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەوەی کە لە میدیاکاندا هاتووە، ناوی چەند کەسایەتییەکی سیاسی، ئائینی و سەربازی باڵای عێراقی تێدایە و لە ڕێگای بەرنامەی پێگاسۆسەوە سیخوڕی بە سەر مۆبایلەکانیاندا کراوە کە بریتین لە:
تەلەفوونی نووسینگەی مەرجەعیەتی باڵای شێعەکان لە عێراق ئایەتووڵا سەید عەلی سیستانی
عادل عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانی پێشووی عێراق
مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق
عەلی ئەعرەجی لە بەرپرسانی باڵای سوپای عێراق
سەید عەمار حەکیم سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی نیشتمانی عێراق
قاسم موسلح فەرماندەی باڵای سەربازی حەشدی شەعبی لە پارێزگای ئەنباری عێراق
سامر تەمیمی یەکێک لە ئەندامانی باڵای حەشدی عەشایری عێراق
فالح فەیاز سەرۆکی ڕێکخراوی حەشدی شەعبی
ئەحمەد ئەسەدی پەرلەمانتاری عێراق
حەسەم ساری ناسراو بە ئەبو موجتەبا ئەمینداری گشتی بزوتنەوەی الجهاد و البناء
تەلەفوونی یەکێک لە پەیامنێرانی کەناڵی ئاسیای عێراق
بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق
بەکارهێنانی بەرنامەی سیخوڕیی پێگاسۆس کە کۆمپانیای NSO ی ڕژێمی زایۆنیستی پەرەی پێداوە، بەم دواییانە لە لایەن چەندین میدیای وەک واشنتن پۆست، لۆمۆند و گاردیەن ئاشکرا کراوە./.