بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەشرەف غەنی سەرۆک کۆماری ئەفغانستان ڕەخنەی لە گرووپی تاڵیبان گرت و وتی کە شەڕ و پێکدادانەکانی ئەم ڕۆژانە ئاشکرای دەکات کە تاڵیبان بڕوای بە ئاشتی نییە و ئازادی 5 هەزار بەندکراوەکەش نەیتوانی ئەوان بەرەو مێزی دانوستان ڕابکێشێت.
ناوبراو وڵاتانی ڕۆژئاوای بە بەرپرسی هەڵەی ئازادکردنی 5 هەزار بەندکراوەکەی تاڵیبان ناو برد.
غەنی وتی کە حکومەت بۆ دوایین جار شاندێکی باڵای بۆ دانوستان لە گەڵ تاڵیبان ڕەوانەی قەتەر کردووە.
سەرۆک کۆماری ئەفغانستان وتی کە پاکستان تاڵیبان بە دڕندە ناو دەبات بەڵام بە نهێنی پاڵپشتی لەم گرووپەش دەکات.
بە وتەی ئەشرەف غەنی، تاڵیبان پەیامهێنەری مەرگن و لە جێی ئاژەڵ، مرۆڤەکان دەکەنە قوربانی.
ناوبراو ڕایگەیاند کە نەخشەڕێگایەکی گۆڕانکاری لە دۆخی ئەمنی ئەفغانستان لە سێ تا شەش مانگی داهاتوو جێبەجێ دەکرێت./.