بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، پاش شکستی هەوڵەکان بۆ گەیاندنی هاوکارییەکانی قەتەر بۆ خێزانە هەژارەکانی کەرتی غەززە و کەمتەرخەمی دەسەڵاتی خۆبەڕێوەبەری فەڵەستین لە پێدانی هاوکارییە کۆمەڵایەتییەکان، جەژنی قوربانی ئەمساڵ لە کەرتی غەززە هاوکاتە لە گەڵ قەیرانی ئابوری بۆ دانیشتووانی ئەم ناوچە گەمارۆدراوەی فەڵەستین.
ڕۆژنامەی الاخبار ی لوبنان ڕایگەیاندووە کە خۆڕاگری فەڵەستین بەم بۆنەوە پەیامێکی نوێ و توندی لە ڕێگای نێوەندگێڕەکانەوە داوەتە ڕژێمی زایۆنیستی.
پەیامەکە سەبارەت بە هەوڵەکانی ڕژێمی زایۆنیستی بۆ تێپەڕبوون بە سەر هێڵە سوورەکانی خۆڕاگری بە تایبەت کێشەکانی شاری قودس و دۆخی کەرتی غەززە بووە./.