بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا ئەمڕۆ سێ شەممە ویستی وڵاتەکەیی بۆ دانوستان لە گەڵ گرووپی تاڵیبان لە ئەفغانستان ڕاگەیاند.
ناوبراو وتی: ئێمە سەرقاڵی تاوتوێکردنی ئەوەین کە چۆن بتوانین ئەرکی بەڕێوەبردن و دابینکردنی ئاسایشی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی کابوڵ لە ئەستۆ بگرین.
سەرۆک کۆماری تورکیا بە ئاماژە بە ناڕەزایەتی و هەڕەشەکانی گرووپی تاڵیبان لە دژی هێزە سەربازییەکانی ئەم وڵاتە لە ئەفغانستان، وتی کە ئێمە لە سەر پرسی ئەفغانستان لە گەڵ تاڵیبان کۆدەبینەوە./.