بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران ڕۆژی سێ شەممە لە پەیوەندییەکی تەلەفوونیدا لە گەڵ مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق، وێڕای پیرۆزبایی جەژنی قوربان لە گەل و حکومەتی ئەم وڵاتە، ڕایگەیاند: کۆماری ئیسلامی ئێران بە گرنگییەوە کە پاڵپشتی لە ئاسایش و سەقامگیری و سەربەخۆیی و یەکپارچەیی خاکی عێراق دەڕوانێت و ئاسایش و سەقامگیری عێراق بە ئاسایش و سەقامگیری خۆی دەزانێت و لە گەڕانەوەی پێگەی ئەم وڵاتە دۆست و دراوسێیە لە ئاستی ناوچەکە پاڵپشتی و پێشوازی دەکات.
ڕۆحانی ئاماژەشی بە سیاسەتی دووفاقی ئەمریکا لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزمدا و وتی کە ئەوان لە سنورەکانی عێراق و سوریا ڕێگایەکی هەڵەیان گرتووەتەبەر و بە پێچەوانەی بەرژەوەندییەکانی ناوچەکەیە، هەر بۆیە ئەم سیاسەتە یارمەتیدەری جێگیرکردنی ئاسایش و سەقامگیری عێراق نابێت و تەنیا کێشەکان زیاتر دەکات.
سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران بە ئاماژە بەوەی کە ئەمریکییەکان بەردەوام ڕۆڵێکی تێکدەرانەیان لە ناوچەکە هەبووە، وتی: ئێران پێی وایە کە کێشەکانی ناوچەکە تەنیا لە سەر دەستی وڵاتانی ناوچەکە و هاوکاری هاوبەش چارەسەر دەبێت نەک دەستێوەردانی وڵاتانی بێگانە.
ناوبراو لە درێژەی وتووێژەکەی لە گەڵ سەرۆک وەزیرانی عێراق ئاماژەشی بە دەفرایەتی باڵای هاوکارییە ئابورییەکانی نێوان هەر دوو وڵات دا و جەختی لە سەر جێبەجێکردنی پرۆژەی هێڵی ئاسنی شەلەمچە – بەسرە کردەوە و وتی: ئێران و عێراق دەتوانن بە پەرەپێدانی هاوکارییەکانی خۆیان، وەک دوو ئابوری تەواوکەر بۆ یەکتر بن./.