بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، زانایان و پسپۆڕانی بواری تەندرووستی لە ئەنجامی توێژینەوەکانی خۆیان بەوە گەیشتوون کە بە هۆی کەم خەوییەوە جەستە و مێشک تووشی داڕمان دەبن، بە تایبەت ئەگەر سێ شەو کە سەر یەک ئەو دیاردەیە دووبارە ببێتەوە.
ئەنجامی توێژینەوەکان دەریانخستووە کە کێشەی توڕەیی، زوو هەڵچوون، بێهیوایی و تەنیایی بە هۆی کەم خەوییەوە ڕوو دەدات.
هەروەها ئازاری جۆراوجۆر لە دەزگای هەرس و کێشە لە هەناسەدان بە بەشێکی دیکەی زیانەکانی کەم خەوی دادەنرێت.
زانایان ڕایانگەیاندووە کە نابێت خەوی شەوانە لە شەش کاتژمێر کەمتر بێت./.