بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سوودەکانی خواردنی ترشی سماق بریتین لە:
شەکرین خوێن دادەبەزێنێت و بۆ باری ئاسایی دەگەڕێنێتەوە و ڕێگری لە تێکچوونی تەندرووستی پەنکریاس دەگرێت.
خواردنەوەی ئاوی ترش یارمەتیدەرە بۆ کەمکردنەوەی ئازاری ماسولکەکان کە لە پاش ڕاهێنانی وەرزشی درووست دەبێت.
کۆلیسترۆڵی زیانبەخشی خوێن و چەورییە سیانییەکان لە جەستەدا دادەبەزێنێت و ڕێگا لە ڕەقبوونی خوێنبەرەکان دەگرێت.
تەندرووستی گورچیلە باشتر دەکات کە بە هۆی نەخۆشی شەکرەوە تووشی دەبێت، هەروەها یارمەتیدەرە بۆ پاککردنەوەی جەستە لە مادە ژەهرییەکان.
ترش خڕۆکە سپییەکانی خوێن زیاد دەکات و سیستەمی بەرگری جەستە بەهێز دەکات./.