بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەعید خەتیب زادە وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران ئەمڕۆ سێ شەممە بە توندی ئیدانەی کردەوە تیرۆریستییەکەی شارۆچکەی سەدری بەغدای کرد.
ناوبراو ئەو کردەوە دڕندانەی بە دووبارەکردنەوەی سیناریۆی شکستخواردووی تیرۆریزم لە عێراق ناو برد کە لە ڕۆژانی جەژنی پیرۆزی قوربان خەڵکی زوڵملێکراوی ئەم وڵاتەی کردە ئامانج.
خەتیب زادە هاوخەمی گەل و حکومەتی کۆماری ئیسلامی ئێرانی بۆ گەل و حکومەتی عێراق ڕاگەیاند و جەختیکردەوە کە کۆماری ئیسلامی ئێران وەک هەمیشە ئامادەیە لە شەڕی ڕوبەڕوبونەوەی تیرۆریستان هاوکاری عێراق بکات./.