بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لێرەدا ئاماژە بە چەند هەنگاوێک بۆ چارەسەرکردنی خەمۆکی لە ڕێگای سیستەمی خۆراکییەوە دەدرێت.
وازهێنان لە کاربۆهیدراتەکان:
کاربۆهیدرات مەترسی توشبوون بە نەخۆشی دڵ، قەڵەوی و شەکرە زیاد دەکات و هۆکارە بۆ خەمۆکی و نیگەرانی، هەر بۆیە باشترە لێی دووربکەونەوە.
بەکارنەهێنانی شەکر:
خواردنی شەکر و شیرینی وا دەکات گۆڕانکاری لە باری دەروونی ڕوو بدات و تووشبوون بە خەمۆکی ڕوو بدات، لە بری ئەو شکرە دەتوانن میوەی شیرین بەکار بێنن.
نەخواردنی کافایین:
کافایین هۆکارە بۆ خەوزڕاندن کە ئەمەش سترێس زیاد دەکات و باشترە وازی لێبهێندرێت، ئەگەریش ناتوانن دەستبەرداری بن بڕێکی زۆر کەمی لێبخۆنەوە، لە بری ئەوەش چای لیمۆ، نەعنا یان دارچینی بخۆنەوە.
دوورکەوتنەوە لە خواردنی چەوری:
نەو خۆراکانەی چەورییان بەرزە گرفتی دەروونی درووست دەکەن، بە تایبەت خەمۆکی، لە بری ئەوەش گرنگی بە چەوری تەندرووست بدەن کە لە ئەڤۆکادۆ و زەیتی زەیتوندا هەیە.
دەستبەرداربوون لە خواردنی خوێ:
خوێ کاریگەری لە سەر گورچیلە و کۆئەندامی دەمار درووست دەکات، هۆکارە بۆ خەمۆکی، سیستەمی بەرگری تێکدەدات و کەسەکەش تووشی غازات و زیادبوونی کێش دەکات و گرنگە کە بە ڕادەیەکی زۆر لێی دووربکەونەوە./.