بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەو مادانەی نایلۆن و پلاستیکی لێ درووست دەکرێت مادەی ئۆرگانییە کە پێکهاتەکەی نەوتە لە سەرچاوەی غازی سرووشتی، نەوت و خەڵوز کە لە گەڵ مادەی پۆلیمەر درووست دەکرێت کە بە تەواوی یەکناگرن و لە کاتێکدا خواردنی گەرمی تێدەکرێت یان ئاو و شلەمەنی، مادەکە تووشی داخوران دەبێت و تێکەڵی خواردنەکە دەبێت.
هەروەها مادەی کیمیایی ژەهراوی تێدایە کە لە ئاودا دەتوێتەوە و دەچێتە جەستەی مرۆڤەوە و بەرگری جەستە لاواز دەکات.
دابەزاندنی کەمی ڤیتامینەکان بە هۆکارێک بۆ نەخۆشی شێرپەنجەییەکان دادەنرێت، نەخۆشی گورچیلە و کۆئەندامی زاوزێ، دەبێتە هۆی زیادبوونی هۆرمۆنی ئیسترۆجین کە کاریگەری خەراپی هەیە بۆ نەزۆکی ژنان.
هەر بۆیە زۆر ترسناکە قاپی پلاستیک یان مادە پلاستیکییەکان لە چێشتخانەکان بەکار بهێندرێت بۆ خواردنی سەفەری و خواردن و شلەی گەرم، پێویستە قاپی شوشە یان قاپی گیایی کە مادەی کیمیایی تێدا نییە بەکار بهێندرێت./.