بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، هەندێک جار بۆ ژنانی 35 ساڵ و بەرەو سەر ماوەی 6 مانگ هەژمار دەکرێت بۆ ئەوەی کە دووگیان بێت. پسپۆڕانی بواری نەخۆشییەکانی ژنان و منداڵبوون چەند هۆکارێکی نەزۆکی ژنانیان خستووەتەڕوو.
هۆکارەکانی نەزۆکی لە ژناندا زۆر جار کێشەکە لە دانانی هێلکە و بەرەڵابوونی هێلکەیە بۆ ناو جۆگەی فالوپ لە هێلکەدانەکانەوە، بە بێ هێلکەدانان هێلکە ناپیترێت و کۆرپەلە درووست نابێت، هەندێک لە نیشانەکانی کە هێلکەدانان ڕوو نادات بریتین لە ناڕێکبوون و دیارنەمانی سوڕی مانگانە.
کێشەکانی هێلکەدانان زۆر جار بە هۆی بوونی کیسی هێلکەدانەوە درووست دەبن کە ئەویش هۆکارەکەی تێکچوونی باڵانسی هۆڕمونەکانە کە هێلکەدانانی ئاسایی تێک دەدەن، حاڵەتێکی دیکە بریتییە لە ئیش نەکردنی تەواوەتی هێلکەدانەکانە کە هەندێک جار پێش تەمەنی 40 ساڵی بە باشی کار ناکەن و بە چالاکی نامێننەوە.
هەندێک هۆکاری دیکەش هەیە بۆ نەزۆکی ژنان وەک:
گیرانی جۆگەی فالوپ بە هۆی هەوکردنی ناوچەی حەوز، ئەستوربوونی ناوپۆشی منداڵدان
دروستبوونی دووگیانی لە دەرەوەی منداڵدان
کێشەیەک لە پێکهاتەی منداڵداندا هەیە
بەفایبەربوونی ناوپۆشی منداڵدان./.