بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لە کۆبوونەوەی ئەم دواییەی بەرەی گەل بۆ ئازادی فەڵەستین لە شاری دیمەشق، تەلال ناجی وەک ئەمینداری گشتی نوێی ئەم بەرەیە هەڵبژێردرا.
هەروەها خالید جبریل، کوڕی ئەحمەد جبریل، بووە جێگری ئەمینداری گشتی بەرەی گەل بۆ ئازادی فەڵەستین.
تەلال ناجی لەدایکبووی ساڵی 1946 ی شاری ناسرەی فەڵەستینە و پێشتر جێگری ئەمینداری گشتی بەرەی گەل بۆ ئازادی فەڵەستین بووە.
ئەحمەد جبریل ناسراو بە ئەبوجیهاد لە کۆنترین خەباتگێڕانی فەڵەستین بووە کە لە ساڵی 1956 بەرەی گەل بۆ ئازادی ئەم وڵاتەی دامەزراند و لە مانگی تەمموزی 2021 کۆچی دوایی کرد./.