بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، گۆڤاری لوبنانی الجمهوریە لە سەر زاری چەند سەرچاوەیەکی ئاگادار ڕایگەیاندووە کە هاوکارییەکانی عێراق بۆ ناردنی سووتەمەنی دەتوانێت وەبەرهێنانی کارەبای لوبنان بۆ ماوەی 7 مانگ دەستەبەر بکات.
ئەو گۆڤارە ڕایگەیاندووە کە ڕیمۆن غجر وەزیری وزەی لوبنان و لیوا عەباس ئیبراهیم بەڕێوەبەری دەزگای ئاسایشی گشتی ئەم وڵاتە لە گەڵ شاندێکی وەزارەتی وزە و ڕێکخراوی کارەبا بۆ تەواوکردنی ڕێکەوتنەکانی نێوان بەیروت و بەغدا و هەناردەکردنی یەک ملیۆن تەن نەوتی ڕەش بۆ لوبنان سەردانی عێراق دەکەن.
بەرپرسانی لوبنان جەختیان لەوە کردووەتەوە کە ئەم ڕێژەیە لە نەوتی ڕەش لە سەرەتای مانگی ئاب لە عێراق هاوردە بکرێت و ڕاستەوخۆ بگاتە وێستگەکانی وەبەرهێنەری کارەبا و لانیکەم بۆ ماوەی 7 مانگ دەتوانێت وەبەرهێنانی کارەبای لوبنان دەستەبەر دەکات.
پێشتر بەڕێوەبەری دەزگای ئاسایشی گشتی لوبنان ڕایگەیاندبوو کە وڵاتەکەی بە هاوکاری عێراق هەوڵی تێپەڕکردنی قەیرانی کارەبا دەدات.
مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق بەڵێنی هاوکاریکردنی لوبنانی لە ڕێگای دابینکردنی سووتەمەنی پێویست بۆ وێستگەکانی وەبەرهێنەری کارەبا داوە./.