بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەعید خەتیب زادە وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی هەفتانەی خۆی سەبارەت بە دۆخی ئەفغانستان بە تایبەت هاتنی شەپۆلی نوێی ئاوارەکان بۆ ئێران، وتی: کۆماری ئیسلامی ئێران بەردەوام و بە وردی چاودێری سنورەکان لە گەڵ ئەفغانستان دەکات.
ناوبراو وتی: ئاسایشی ئەفغانستان بە ئاسایشی خۆمان دەزانین و ئاڵۆزییەکانی ئەم وڵاتە بۆ ئێمە قبووڵکراو نییە.
خەتیب زادە وتی: بە پێی هەلومەرجی ڕۆژانە، سەرقاڵی تاوتوێکردن و هەنگاوی پێویستین./.