بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، حەسەن سالم سەرۆکی فراکسیۆنی سادیقون (باڵی سیاسی بزوتنەوەی عەسائیبی ئەهلی حەق) لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر ڕایگەیاند کە ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی سەرقاڵی پیلانێکی نوێن تا وێڕای دواخستنی هەڵبژاردنە پەرلەمانییەکە، وڵات بەرەو ناسەقامگیری و ئاڵۆزی ببەن.
ناوبراو ڕایگەیاند کە واشنتن بۆ گەڕانەوەی تیرۆریستانی داعش و ئەنجامدانی کردەوە تیرۆریستییەکان لە دژی هێزە ئەمنییەکانی عێراق و هاندانی خەڵک لە ڕێگای تەقاندنەوەی تاوەرەکانی کارەبا و ئاڵۆزییە ناوخۆییەکان، هەوڵی دواخستنی هەڵبژاردنەکان دەدات.
ئەم هەڵوێستەی سەرۆکی فراکسیۆنی سادیقون لە کاتێکدایە کە بڕیارە مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق 26 ی ئەم مانگە سەردانی ئەمریکا بکات و لە گەڵ جۆبایدن سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە کۆببێتەوە./.