بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەرۆک وەزیرانی عێراق کە بڕیارە 26 ی ئەم مانگە لە کۆشکی سپی لە گەڵ جۆبایدن سەرۆک کۆماری ئەمریکا کۆببێتەوە، ڕایگەیاند کە عێراق چیدی پێویستی بە هێزی شەڕکەری ئەمریکا نەماوە و ئەرکی ئەو هێزانە بۆ پاڵپشتی هەواڵگری، مەشق و ڕاهێنان و ڕاوێژکاری دەگۆڕدرێت.
ناوبراو وتی کە عێراقییەکان دەتوانن بەرگری لە وڵاتی خۆیان بکەن.
کازمی وتی کە عێراق هەوڵی پەیوەندییەکی درێژخایەن و ستراتیژی لە گەڵ ئەمریکا دەدات.
سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند کە ئێران لە وڵاتەکەیدا خاوەن پێگە و دەستڕۆیشتووییە بەڵام بەشێک لەمە بۆ نیگەرانییەکانی لە ئەمریکا دەگەڕێتەوە.
وتیشی کە دڵنیایی بە ئێرانییەکان دەدەین کە پەیوەندییەکانمان لە گەڵ ئەمریکا بە پێی بەرژەوەندییە هاوبەشەکانە./.