بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، عەلی موسەوی فەرماندەی فەوجی 39 ی ڕێکخراوی حەشدی شەعبی هۆشداریی دایە ئەمریکا و جەختیکردەوە کە هێزەکانیان شکست بە پیلانگێڕییەکانی ئەمریکا دێنن.
ناوبراو وتی: هێزەکانی حەشدی شەعبی دەرفەتی ئەوە بە ئەمریکییەکان نادەن کە ناوچە سنورییەکانی عێراق و سوریا بکەنە ناوەندی پەروەردەکردنی تیرۆریستان و تێکدانی ئاسایشی عێراق.
موسەوی وتی کە هەرچەندە ئەمریکییەکان لە ڕووی سەربازییەوە پێشکەوتوو بن و هێرشەکانیان جۆربەجۆر بکرێت، ئێمەش بە هەمان شێوە چەکەکانمان بۆ شکستی ئەوان زیاتر دەکەین.
ئەو فەرماندەی حەشدی شەعبی وتی: ئەمریکا هەوڵی تێکدانی ڕەوشی ناوخۆیی عێراق دەدات بەڵام حەشد سەرجەم ئامرازەکانی بۆ پووچەڵکردنەوەی جموجوڵی تیرۆریستانی پەروەردەکراوی ئەمریکا چالاک کردووە./.