بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەمریکا دیسانەوە هێرشی کردەوە سەر هێزەکانی حەشدی شەعبی.
ئەمڕۆ یەک شەممە فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی ئەمریکی ئۆتۆمبێلێکی هێزەکانی حەشدی شەعبیی لە سنورەکانی نێوان عێراق و سوریا کردە ئامانج.
سەرچاوەکانی حەشد هێرشەکەیان پشتڕاست کردووەتەوە و ڕایانگەیاندووە کە زیانی گیانیی نەبووە.
هاوکات ئاژانسی فەرمی سوریا ڕایگەیاند کە ئەمریکا بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان هێرشی کردووەتە سەر ئۆتۆمبێلێکی هەڵگری پێداویستییە خۆراکییەکان لە شارۆچکەی سویعیە لە نزیک دەیرەزۆر.
بەڵام کەناڵی عەرەبییەی سەر بە سعوودیە ڕایگەیاندووە کە ئەو ئۆتۆمبێلە هەڵگری چەک بۆ هێزەکانی حەشدی شەعبی بووە کە بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان کرایە ئامانج./.