بەپێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەم فێستیڤاڵە، فیلمی تایبەت بە کەونینەناسی، کەلتووری دێرین و خۆجێیی و … دەخاتە ڕکابەرییەوە.
خەڵاتی باشترینی فیلمی بایەخدار بۆ کاریگەریی ئەرێنی لە سەر کۆمەڵگا و خەڵاتی باشترین فیلمی ئیلهام بەخشی فێستیڤاڵ پێشکەش بە بەڵگەفیلمی ئەسفوماتو لە دەرهێنانی ئەمیر عەلی میر دەریکوەند کرا.
باشترین گێڕانەوە پێشکەش بە ساروو لە دەرهێنانی محەمەد عەبدوڵڵاهی کراوە.
خەڵاتی باشترین وێنەگری تەرخان کرا بۆ ئێحسان عەمیدیان لە بەڵگەفیلمی دەسلەم.
لە بەشی باشترین مۆسیقا ساروو لە دەرهێنانی محەمەد عەبدوڵڵاهی و ئەسفوماتو بە ئاهەنگدانانی ئومێد مێحرابی.
حەڤدەهەمین خولی فێستیڤاڵی فیلمی کەونینەناسیی ئەمریکا ٣ بی ٧ی ژوئیە بەڕێوەچوو.