بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەحمەد سەحاف وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق ڕایگەیاند کە ئەندامێتی عێراق لە ڕێکخراوی قەدەغەکردنی چەکی کیمیایی بۆ ماوەی دوو ساڵ لە 2022 تا 2024 دەبێت.
بڕیارە لە کۆبوونەوەی گشتی ڕێکخراوەکە لە مانگی تشرینی دووەم، ئەندامێتی عێراق پەسەند بکرێت.
ڕێکخراوی قەدەغەکردنی چەکی کیمیایی وەک ڕێکخراوێکی نێودەوڵەتی ساڵی 1997 دامەزراوە تا چاودێری جێبەجێکردنی ڕێکەوتنی قەدەغەکردنی چەکی کیمیایی بکات، بارەگای سەرەکیی لە شاری لاهای هۆڵەندایە و لە 41 وڵاتیش پێکهاتووە./.