بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەمریکا جێگیرکردنی سیستەمی بەرگری ئاسمانیی لە بنکە سەربازییەکانی لە سوریا دەستپێکردووە. تا ئێستا ئەو سیستەمە لە گێڵگەی گازیی کنیکۆ لە باکوری ڕۆژهەڵاتی دەیرەزۆر و هەروەها کێڵگەی نەوتیی ئەلعومەر جێگیر کراوە.
چەند سەرچاوەیەک ڕایگەیاندووە کە زیاتر لە 60 بارهەڵگر چەک و کەرەستەی پەیوەندیدار بەو سیستەمانە لە کاتی بە ئامانجگرتنی بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا گەیشتوونەتە سوریا.
سەرچاوە خۆجێییەکانی سوریا ڕایانگەیاندووە کە ئەم هەنگاوەی ئەمریکا پیشاندەری نیگەرانی ئەو وڵاتەیە لەو هێرشانە لە ماوەی ڕابردوو کراوەتە سەر بنکە سەربازییەکانی./.