بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ڕۆژنامەی ئەخبار ی لوبنانی ڕایگەیاندووە کە سەعد حەریری پێشوەختە دەزانێت کە پێکهاتەی کابینەکەی لە لایەن سەرۆک کۆمارەوە ڕەتدەکرێتەوە و تەنانەت ئەگەر میشل عون و تیمەکەی سەرۆکایەتی کۆمار ڕەزامەندی لە سەر مەرجەکانی حەریری دەرببڕن حیزبی دیکەش هەیە کە موڵەتی دەستنیشانکردنی وەزیرەکانیان لە لایەن حەریرییەوە نادەن.
هەواڵی دەست لە کار کێشانەوەی حەریری هێندە جیدی بووە کە پاتریک دورڵ نوێنەری فەرەنسای هاوپەیمانی ناوبراو لە کۆبوونەوەی لە گەڵ بەرپرسانی لوبنانی باسی کردەوە کە پێویستە جێگرەوەیەکی گونجاو بۆ سەعد حەریری دیاری بکرێت.
سەرچاوەکانی لوبنان ڕایانگەیاندووە کە چیدی هەوڵەکانی سەرۆکی پەرلەمانیش بۆ پاشگەزکردنەوەی حەریری لە بڕیاری دەست لە کار کێشانەوەی کاریگەری نابێت و تەنانەت سەرۆک کۆماری میسریش کە بڕیارە سەعد حەریری لە سەردانی ئەمڕۆی بۆ قاهیرە لە گەڵیدا کۆببێەوە، نایەوێت پێداگری لە سەر مانەوەی ناوبراو بکات.
ئێستا باس لە کاندیدکردنی نەجیب میقاتی سەرۆک وەزیرانی پێشووتری لوبنان بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێ دەکرێت بەڵام ناوبراو بە هۆی دەستەبەرنەکردنی پاڵپشتی ناوخۆیی بڕیاری خۆیی ئاشکرا نەکردووە./.