بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، محەممەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شەشەم ساڵۆگەڕی واژۆکردنی ڕێکەوتنی ناوەکی، پەیامێکی لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بڵاو کردەوە و ڕایگەیاند کە شەش ساڵ بەر لە ئێستا و لە وەها ڕۆژێکدا ڕێکەوتنی ناوەکی پرسێکی هەرە گرنگی نێودەوڵەتیی بە بێ پەنابردن بۆ شەڕ چارەسەر کرد.
زەریف ڕایگەیاند: ئۆباما بەو ڕاستییە گەیشت کە سزا و گەمارۆکان ناتوانن ئێران یان سەنتریفۆژەکانی ئیفلیج بکەن. ترەمپ بە هەڵە بیری کردەوە کە لە ڕێگای زیاترکردنی گوشارەکانەوە دەتوانێت بەڵام شکستی هێنا.
ناوبراو هەندێک داتای بۆ جۆبایدن سەرۆک کۆماری ئەمریکا خستەڕوو و وتی کە بەم داتایە پیشان دراوە کە توانا ناوەکییەکانی ئێران لە سەردەمی پێش و پاش گەمارۆکان و زیاتربوونی گوشارەکانی ئەمریکا، نەک تەنیا دانەبەزیوە بەڵکوو بەرزبوونەوەی بەرچاوی هەبووە./.