بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەید عەمار حەکیم سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی نیشتمانی عێراق لە کۆبوونەوەی لە گەڵ سەید مەحمود عەلەوی وەزیری هەواڵگری کۆماری ئیسلامی ئێران، پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان بەغدا و تاران و دوایین گۆڕانکارییەکانی ناوچەکەی تاوتوێ کرد.
حەکیم لەو کۆبوونەوەدا جەختی لە سەر گرنگی جێبەجێکردنی ڕێکەوتنەکانی نێوان ئێران و عێراق لە پێناو دابینکردنی بەرژەوەندییە هاوبەشەکان کردەوە.
سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی نیشتمانی عێراق هەروەها ڕوبەڕوبونەوەی ئایدۆلۆژیای تیرۆر و تەکفیری بە پێویست ناو برد و داوایکرد کە گەلانی موسڵمان لە ڕێگای وتووێژ و نزیککردنەوەی تێڕوانینەکانەوە، خۆیان لە ئایدۆلۆژیای بێگانە دوور بخەونەوە./.