بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، کەتائیبی حیزبووڵای عێراق حکومەتی مستەفا کازمیی بە بەرپرسی تاوانەکانی مافیای کەرتی تەندرووستی لەم وڵاتە ناو برد.
کەتائیبی حیزبووڵای ئامۆژگاری مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراقی کردووە کە واز لە پۆستەکەی بێنێت.
لە ڕاگەێندراوێکی کەتائیبی حیزبووڵادا هاتووە کە لە پشتەوەی ڕووداوی ئاگرکەوتنەوە پلان بۆ داڕێژراوەکان لە دژی کەتی تەندرووستی بە تایبەت بەشی کەرەنتینی توشبووانی کۆرۆنا و کوشتنی ئەوان بەم شێوازە دڕندانەیە، مافیای گەندەڵی لە وەزارەتی تەندرووستی هەیە و حکومەتیش بەرپرسی تاوانەکانی ئەوانە.
لە درێژەی ئەو ڕاگەێندراوەدا هاتووە کە تاوانەکەی ناسریەش وەک تاوانەکانی ڕابردوو دەبێت و حکومەتەکەی مستەفا کازمی بەرپرسیاریەتی ئەخلاقی لە ئەستۆ ناگرێت و شکستی خۆی قبووڵ ناکات./.