بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، زەبیحوڵڵا موجاهید وتەبێژی تاڵیبان ڕایگەیاند کە موڵەتی بەکارهێنانی خاکی ئەفغانستان لە دژی پاکستان نادرێت.
ناوبراو وتی: ئێمە زیان بە خەڵکی ئەفغانستان ناگەێنین، ئەگەر ناچار نەبین هیچ هەنگاوێکی جیدی هەڵناگرین.
وتەبێژی تاڵیبان وتی: پاکستان وڵاتی برا و دراوسێ و ماڵی دووەمی ئێمەیە و پیرۆزی هاوبەشمان هەیە و پەیوەندییەکانمان پێکەوە لە ئاستێکی باشدایە.
موجاهید وتی: سەرجەم مافە شەرعی و ئابورییەکانی ژنان لە لایەن تاڵیبانەوە ڕەچاو دەکرێت.
وتیشی کە تاڵیبان داعش بە دوژمنی خۆی دەزانێت و سەرجەم وڵاتانی ئیسلامی دژایەتی ئەم گرووپە دەکەن.
وتەبێژی تاڵیبان وتی: ئێمە دەمانەوێت لە ڕێگای وتووێژەوە دەسەڵاتی ئیسلامی بۆ ئەفغانستان بگەڕێنینەوە و بە زۆر ناچینە پایتەختەوە، تەنانەت سەرەڕای بەهێزبوونمان گرنگی بە وتووێژ دەدەین./.