بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، وین مارۆتۆ وتەبێژی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بە سەرکردایەتی ئەمریکا پڕوپاگەندەی ئەوەیکرد کە ڕێز لە سەروەری عێراق دەگرن.
ناوبراو وتی: مانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق بە پێی ڕێکەوتنی واشنتن و بەغدایە.
وتەبێژی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی وتی: ئەگەر مستەفا کازمی داوای کشانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق بکات، ئەم هێزانە دەکشێنەوە.
وتیشی کە ئەرک و ڕاسپاردەی هێزەکانی هاوپەیمانان لە شەڕی ڕاستەوخۆ بۆ پاڵپشتی، مەشق و ڕاهێنان و چالاکی ڕاوێژکاری گۆڕدراوە./.