بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، محەممەد خالید پابەندە لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر ڕایگەیاند کە زیاتربوونی شەڕ و توندووتیژییەکان، بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و وشکەساڵی بووەتە هۆی ئەوەی کە بە ملیۆنان کەس لە ئەفغانستان دەستیان بە پێداویستییە سەرەتاییەکان نەگات.
حکومەتی ئەفغانستانیش ڕایگەیاندووە کە نزیکەی 6 ملیۆن کەس لە دانیشتووانی ئەم وڵاتە لە ماوەی 2 ساڵی ڕابردوو بە هۆی شەڕ و ئاڵۆزییەکانەوە لە شوێنی نیشتەجێبوونی خۆیان ئاوارە بوون و پێویستیان بە هاوکاری بەپەلە هەیە./.