بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئیسماعیل هەنیە سەرۆکی مەکتەبی سیاسی بزوتنەوەی حەماس و زیاد نەخاڵە ئەمینداری گشتی بزوتنەوەی جیهادی ئیسلامی فەڵەستین لە ڕێگای تەلەفوونەوە لە گەڵ سەید ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆک کۆماری هەڵبژێردراوی ئێران وتووێژیان کرد.
هەنیە پیرۆزبایی سەرکەوتنی سەید ئیبراهیم ڕەئیسیی لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی کۆماری ئێران کرد و ستایشی هاوکارییەکانی ئەم وڵاتەشی کرد بۆ فەڵەستینییەکان.
زیاد نەخاڵە ئەمینداری گشتی بزوتنەوەی جیهادی ئیسلامی فەڵەستینیش بە هەمان شێوە دەستخۆشیی لە هاوکارییەکانی ئێران کرد و هیوای سەرکەوتنیشی بۆ سەرۆک کۆماری هەڵبژێردراوی ئەم وڵاتە خواست.
ڕەئیسی بەرامبەر بەو دوو سەرکردە فەڵەستینییە وتی: دڵنیا بن کە ئێران درێژە بە بەرگری لە فەڵەستین دەدات و تا ئازادی قودسی پیرۆز ئەم هاوکارییە بەردەوام دەبێت./.