بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، مستەفا علوش جێگری یەکەمی ڕەوتی موستەقبەل ی لوبنان ڕایگەیاند کە هیچ ئاسۆیەکی ڕوون لە بەردەم پێکهێنانی کابینەی نوێی ئەم وڵاتەدا نەماوە.
ناوبراو ڕایگەیاند کە سەعد حەریری سەرۆک وەزیرانی ڕاسپێردراو بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی لوبنان کۆتایی ئەم هەفتەیە واز لە ئەرکەکەی دێنێت.
علوش سەرۆکایەتی کۆماری بە هۆکاری کێشەکانی بەردەم کابینەی نوێی لوبنان ناو برد و وتی کە حەریری هەلومەرجی پێکهێنانی کابینەی نوێ لە ڕێگای ڕاوێژی پەرلەمانییەوە دابین دەکات./.