جام کوردی | JAMEKURDI
چوارشەممە, حوزه‌یران 18, 2025
فارسی
No Result
View All Result
  • جام کوردی
  • ئابووری
  • کەلتوری
  • سیاسی
  • کۆمەڵگا
  • زانست و تەندرووستی
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • جیهان
    • ئاسیا
    • ئەفریقا
    • ئەمریکا
    • ئەورووپا
  • مەڵتی میدیا
    • وێنە
    • ڤیدیۆ
  • وەرزش
  • گۆڤاره‌کان
  • جام کوردی
  • ئابووری
  • کەلتوری
  • سیاسی
  • کۆمەڵگا
  • زانست و تەندرووستی
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • جیهان
    • ئاسیا
    • ئەفریقا
    • ئەمریکا
    • ئەورووپا
  • مەڵتی میدیا
    • وێنە
    • ڤیدیۆ
  • وەرزش
  • گۆڤاره‌کان
No Result
View All Result
جام کوردی
No Result
View All Result
Home ڕاپۆرت

یەکگرتنی خۆڕاگری عێراق و سوریا بۆ دەرکردنی داگیرکارانی ئەمریکی

جام کوردی – شکستی ئەمریکا و هەڵهاتنیان لە بنکەی سەربازی بەگرام لە ئەفغانستان بووە هۆی ئەوەی کە خۆڕاگری عێراق و سوریا بڕیاری دووبارەکردنەوەی ئەم ئەزموونە بۆ ئەمریکییەکان بدەن و ئەوان لە ناوچەکە ناچار بە پاشەکشە ببن.

ته‌مموز 12, 2021
in ڕاپۆرت
A A
0

RelatedPosts

نهێنی باڵادەستی کەشتییەکانی سوپای پاسداران لە کەنداوی فارس

شیکارییەک بۆ 5 میحوەری سەرەکیی وتارە گرنگەکەی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران لە 14 ی جۆزەردان

دەرئەنجامەکانی شکستی زایۆنیستەکان لە یەمەن

بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ماوەیەکە هێرشەکان لە دژی بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لە خاکی سوریا زیادی کردووە، بنکەی سەربازی ئەمریکا لە کێڵگەی نەوتیی عومەر لەم ماوەیەدا بە چەندین جار کراوەتە ئامانجی هێرشی مووشەکی و ڕۆکێتی. هەروەها لە کێڵگەی نەوتیی کنیکۆ لە پارێزگای دەیرزۆر بە هەمان شێوە هێرش کرایە سەر بنکەی سەربازی هاوپەیمانی ئەمریکی.

ئایا هێرشەکان بە هاوکاری حەشدی شەعبی کراوە؟

بنکەی سەربازی ئەمریکا لە کێڵگەی نەوتیی عومەر هاوکات لە گەڵ زیاتربوونی هێرشەکان بۆ سەر بنکەی سەربازی عەین ئەسەد لە ڕۆژئاوای عێراق و کەمتر لە 12 کاتژمێر کرایە ئامانجی هێرشی مووشەکی و درۆنەکان. ئاشکرایە کە هێرشەکان لە ماوەی چەند حەفتەی ڕابردوو بەرفراوانتر بووە و ئەگەری ئەوەش هەیە کە گرووپەکانی سەر بە ڕێکخراوی حەشدی شەعبی لە پشتەوەی ئەو هێرشانە بن، ئەویش وەک پلانێکی نوێ لە چوارچێوەی ستراتیژی ناوچەیی هێزەکانی خۆڕاگری، ستراتیژێک کە ئامانجەکەی ناچارکردنی ئەمریکییەکانە بە چۆڵکردنی سەرجەم بنکە سەربازییەکانی لە عێراق و سوریا، وەک ئەوەی کە لەم ماوەیەدا لە ئەفغانستان بینرا.

بۆ ئەوەی کە بزانین ئەم هێرشانە و کاریگەرییان لە سەر ئەمریکییەکان تا چەندە گرنگی و بایەخی هەیە و هێزی خۆڕاگری پیشان دەدەن، دەبێت بۆ یەک ساڵ و نیو بەر لە ئێستا بگەڕێینەوە. کاتێک کە پەیامنێرێکی ڕووسیا پرسیاری لە بەشار ئەسەد سەرۆک کۆماری سوریا کردبوو کە تێڕوانینی لە سەر داگیرکردنی بیرە نەوت و گازەکانی سوریا لە لایەن ئەمریکاوە لە ڕۆژهەڵاتی دەیرزۆر چۆنە؟ ئەسەد ئەو کات کە لوتکەی ئامادەبوونی سەربازی ئەمریکا لە باکوری سوریا بوو، وتی کە ئەمریکا وڵاتێکی گەورەیە و ئەستەمە کە هێزەکانی سوریا بتوانن شەڕی ئەم وڵاتە بکەن، ئەویش لە کاتێکدا کە سوریا لە شەڕێکی ناوخۆییدایە.

سوپای سوریا لەو کاتەدا سەرقاڵی کۆنتڕۆڵکردنەوەی ناوچە جیاجیاکانی ئەم وڵاتە لە ژێر دەستی تیرۆریستاندا بوو. سەرۆک کۆماری سوریا بەم وەڵامە بە چەشنێک ناڕاستەوخۆ گڵۆپی سەوزی بۆ دەستپێکردنی شەڕی گرووپەکانی خۆڕاگری لە دژی ئەمریکییەکان هەڵکرد تا لە داهاتوویەکی نزیکدا بتوانن ئەوان ناچار بە کشانەوە لە سوریا بکەن. لە ئێستاشدا دوور نییە کە زیاتربوونی هێرشەکان لە دژی بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لە کێڵگە نەوتییەکانی سوریا، بە تایبەت لە کێڵگەی نەوتیی عومەر، بە واتای دەستپێکردنی شەڕێکی پارتیزانی لە دژی داگیرکارانی ئەمریکی بێت. تەنانەت دەتوانین بڵێین کە چەشنێک لە هەماهەنگی لە نێوان خۆڕاگری سوریا و عێراق لەم هێرشانەدا هەیە.

بۆ کێڵگەی نەوتیی عومەر؟

هێرشی سەر بنکە سەربازییەکەی ئەمریکا لە کێڵگەی نەوتیی عومەر لە سوریا پاش هێرشەکەی ئەم دواییەی ئەمریکا بۆ سەر پێگەی هێزەکانی خۆڕاگری عێراق لە شارە سنورییەکانی بوکەمالی سوریا و قائمی عێراق ڕوویدا. گرنگترین پرسیار ئەوەیە کە بۆ ئەم ناوچەیە بۆ کاردانەوەی خۆڕاگری لە دژی ئەمریکییەکان هەڵبژێردرا. لە ڕاستیدا کێڵگەی نەوتیی عومەر بە ناوچەیەکی زۆر گرنگ و ستراتیژی لە سوریا دادەنرێت کە تایبەتمەندی زۆری هەیە، یەکەم ئەوەی کە گەورەترین کێڵگەی نەوتی سوریایە، دووەم ئەوەی کە مەودایەکی زۆر کورتی لە گەڵ کێڵگە نەوتییەکانی ناوچەی فۆرات هەیە و سێهەم ئەوەی کە دەروازەی سێگۆشەی باشوری ناوچەی ڕۆژهەڵاتی فۆراتە.

ڕاپۆرتی میدیاکانی سوریا پیشان دەدات کە لە ساڵی 2011 زیاتر لە سەدا 90 ی وەبەرهێنانی نەوتی ئەم وڵاتە لە 9 کێڵگەدا بووە کە کێڵگەی عومەر بە وەبەرهێنانی ڕۆژانەی 90 هەزار بەرمیل لە سەرووی هەموویانەوە بووە و بە تەنیا لە سەدا 20 ی نەوتی سوریای دابین کردووە. لە ئۆکتۆبەری 2017 هێزەکانی سوریای دیمۆکرات بە هاوکاری ئەمریکییەکان دەستیان بە سەر ئەم کێڵگە نەوتییەدا گرت و لەو کاتەوە تا ئێستا لە لایەن ئەمریکییەکانەوە داگیر کراوە.

ئیدارەی دوناڵد ترەمپ، سەرۆک کۆماری پێشووی ئەمریکا، ئەم بنکە سەربازییەی بۆ پاراستنی کێڵگە نەوت و گازییەکان کردەوە و پرۆسەی وەبەرهێنان و بە بازاڕکردنی نەوت و گازەکەشی دایە کۆمپانیاکانی ڕژێمی زایۆنیستی و لەو داهاتەش هێزەکانی سوریای دیمۆکرات سوودیان بینیوە.

بە هەر پێوەرێک کێڵگەی نەوتیی عومەر لە ڕووی داهات، ئابوری، سەربازی و پاراستنی ئاسایشی ناوچەکە بۆ ئەمریکییەکان و هێزەکانی هەسەدە زۆر گرنگ و ستراتیژییە و هێرشی سەر ئەم کێڵگەش بە هەنگاوێکی زۆر گرنگ و کاریگەر دادەنرێت. گرنگی ئازادکردنی ئەم ناوچەیە و بەکارهێنانی سەرچاوەکانی نەوت و گاز و لە ڕاستیدا تاڵانکردنی لە لایەن داگیرکارانەوە لە کاتێکدایە کە نزیکەی 20 ملیۆن هاووڵاتی سوریا بە هۆی کەمبوونەوەی سەرچاوەکانی وزەوە تووشی کێشە بوون و کەمبوونی بەنزین بووەتە قەیرانێکی گەورە لەم وڵاتە.

دووبارەکردنەوەی ئەزموونی ئەفغانستان، ئەمجارە لە عێراق و سوریا

گرووپەکانی خۆڕاگری هاوبەشی عێراق و سوریا ئەمریکییەکان ناچار بەوە دەکەن کە لە چەند مانگی داهاتوودا شکست لە خاکی ئەم دوو وڵاتە قبووڵ بکەن و بە سەرشۆڕی هێزەکانیان لە ناوچەکە بکشێننەوە. خۆڕاگری لە بەرامبەر داگیرکاری ئەمریکا لە عێراق لە سەردەمی فەرماندەیی ژنڕاڵ پترایۆس گەیشتە لوتکە و حکومەتی سوریا لەو کاتەدا ڕۆڵی گەورەی لە پاڵپشتیکردنی خۆڕاگری سەربازیی عێراقییەکان گێڕا.

بەم گۆڕانکارییانەوە پێدەچێت کە حکومەتی ئەمریکا بە ناچار دەیەوێت کۆتایی بە داگیرکاری و بوونی نایاسایی هێزەکانی لە ناوچەکانی باکوری سوریا بێنێت، وەک ئەوەی کە لە پاش 20 ساڵ داگیرکاری لە ئەفغانستان بینرا.

ئەمەش ڕاستییەکی حاشاهەڵنەگرە کە هێزەکانی خۆڕاگری عێراق ئیرادەی تەواویان بۆ ڕوبەڕوبونەوەی ئەمریکییەکان هەیە و لەم بوارەدا بەستێنی هاوکاری لە نێوان عێراق و سوریا هاتووەتە پێشەوە. ئەبوئالا وەلائی ئەمینداری گشتی کەتائیبی سەید ئەلشوهەدا لە تویتێکدا پاش بۆردومانی پێگەی هێزەکانی حەشد لە لایەن ئەمریکاوە لە سنورەکانی عێراق و سوریا ڕایگەیاندبوو کە خۆڕاگری عێراق سوێندی خواردووە تا تۆڵەی خوێنی ئەو شەهیدانە بکاتەوە. ناوبراو وێڕای دەستخۆشی لە سەرکردە عێراقییەکانی لایەنگری خۆڕاگری کە هەوڵی نێوەندگێڕییان دابوو، ڕایگەیاند کە لێرە بە دوا هیچ نێوەندگێڕییەک قبووڵ ناکرێت و ئێمەین کە کات و شوێنی تۆڵەسەندنەوە دیاری دەکەین.

خاڵێکی گرنگی ئەم ڕۆژانەی عێراق و سوریا ئەوەیە کە ئەمریکا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست شکستی هێناوە و لە داهاتوویەکی نزیکدا ناچار دەبێت وەک بنکەی سەربازی بەگرام لە ئەفغانستان، بنکە سەربازییەکانی لە عێراق و سوریا شەوانە و بەپەلە چۆڵ بکات. ئەمریکییەکان بە تەنیا لە عێراق نزیکەی 6 ترلیۆن دۆلاریان بەکار هێناوە و 5 هەزار سەربازیشیان کوژراوە، هەروەها لە سوریاش تووشی شکست بوون و ناچار دەبن پاشەکشە بە هێزەکانیان بکەن و سەرچاوەکانی نەوت و گاز وەک داهاتێک بۆ حکومەت و گەلی سوریا دەگەڕێتەوە./.

Previous Post

بافڵ تاڵەبانی خۆیی وەک سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان ناساند

Next Post

ئەزموونی ئەفغانستان لە عێراق و سوریاش بۆ ئەمریکا دووبارە دەبێتەوە

RelatedPosts

نهێنی باڵادەستی کەشتییەکانی سوپای پاسداران لە کەنداوی فارس
ڕاپۆرت

نهێنی باڵادەستی کەشتییەکانی سوپای پاسداران لە کەنداوی فارس

حوزه‌یران 7, 2025
شیکارییەک بۆ 5 میحوەری سەرەکیی وتارە گرنگەکەی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران لە 14 ی جۆزەردان
ڕاپۆرت

شیکارییەک بۆ 5 میحوەری سەرەکیی وتارە گرنگەکەی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران لە 14 ی جۆزەردان

حوزه‌یران 6, 2025
دەرئەنجامەکانی شکستی زایۆنیستەکان لە یەمەن
ڕاپۆرت

دەرئەنجامەکانی شکستی زایۆنیستەکان لە یەمەن

حوزه‌یران 5, 2025
ئیمام خومەینی؛کەسایەتییەک بۆ هەموو مێژوو و هەموو جوگرافیایەک
ڕاپۆرت

ئیمام خومەینی؛کەسایەتییەک بۆ هەموو مێژوو و هەموو جوگرافیایەک

حوزه‌یران 4, 2025
سیخوڕیکردن بۆ ئێران لە ئیسرائیلدا خەریکە دەبێتە دیاردەیەکی بەربڵاو
ڕاپۆرت

سیخوڕیکردن بۆ ئێران لە ئیسرائیلدا خەریکە دەبێتە دیاردەیەکی بەربڵاو

حوزه‌یران 3, 2025
داعش بە “خەلافەتی سێبەر” گەڕایەوە سوریا
ڕاپۆرت

داعش بە “خەلافەتی سێبەر” گەڕایەوە سوریا

حوزه‌یران 3, 2025
Next Post
ئەزموونی ئەفغانستان لە عێراق و سوریاش بۆ ئەمریکا دووبارە دەبێتەوە

ئەزموونی ئەفغانستان لە عێراق و سوریاش بۆ ئەمریکا دووبارە دەبێتەوە

وەڵامێک بنووسە هەڵوەشاندنەوەی وەڵام

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Stay Connected test

  • 139 Followers
  • 205k Subscribers
  • 23.9k Followers
  • 99 Subscribers
  • Trending
  • Comments
  • Latest

پیره میرد؛ ژیان و به رهه مه کانی

كانونی دووه‌م 16, 2025
سرووشتی جوانی گەلی شێرانە، ناحیەی دێرەلوک، قەزای ئامێدی

سرووشتی جوانی گەلی شێرانە، ناحیەی دێرەلوک، قەزای ئامێدی

نیسان 21, 2021
سوودە گرنگەکانی خواردنی گیراوی ڕازیانە

سوودە گرنگەکانی خواردنی گیراوی ڕازیانە

كانونی دووه‌م 3, 2022
سەرکۆنسووڵی ئێران لە سلێمانی: ڤێزەی گەشتیاری ئازاد نەکراوە

سەرکۆنسووڵی ئێران لە سلێمانی: ڤێزەی گەشتیاری ئازاد نەکراوە

ته‌مموز 3, 2021

به‌رده‌وامین له‌ یارمه‌تی سه‌ربازی سوپای سوریا

0

ئه‌ردۆغان باجی سیاسه‌ته‌ دووپاڵوه‌کانی ده‌دات

0

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا سه‌ردانی تاران ده‌کات

0

داعش 100 هه‌زار هێزی چه‌کداری هه‌یه

0
ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

حوزه‌یران 7, 2025
دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

حوزه‌یران 7, 2025
شۆکێکی گەورە بۆ پاریس سانجێرمان لە سەرەتای جامی جیهانی یانەکان

شۆکێکی گەورە بۆ پاریس سانجێرمان لە سەرەتای جامی جیهانی یانەکان

حوزه‌یران 7, 2025
پەیامی گرنگی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ یاریزانانی هەڵبژارده ئەو وڵاتە

پەیامی گرنگی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ یاریزانانی هەڵبژارده ئەو وڵاتە

حوزه‌یران 7, 2025

Recent News

Follow Us

Browse by Category

  • ئابووری
  • ئاسیا
  • ئەفریقا
  • ئەمریکا
  • ئەورووپا
  • جیهان
  • دسته‌بندی نشده
  • زانست و تەندرووستی
  • ڕاپۆرت
  • سیاسی
  • ڤیدیۆ
  • کەلتوری
  • کۆمەڵگا
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • گۆڤاره‌کان
  • مەڵتی میدیا
  • نوێترین هەواڵ
  • هەڵبژاردە
  • هەڵبژاردەی سەرنووسەر
  • وتار
  • وتووێژ
  • وەرزش
  • وێنە

Recent News

ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

حوزه‌یران 7, 2025
دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

حوزه‌یران 7, 2025

© 2020

No Result
View All Result
  • ئابووری
  • کەلتوری
  • سیاسی
  • کۆمەڵگا
  • زانست و تەندرووستی
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • جیهان
    • ئاسیا
    • ئەفریقا
    • ئەمریکا
    • ئەورووپا
  • مەڵتی میدیا
    • ڤیدیۆ
    • وێنە
  • وەرزش
  • گۆڤاره‌کان
  • زبان فارسی

© 2020