بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، شێخ ڕەشید وەزیری ناوخۆی پاکستان بە ئاماژە بە دۆخی ئەفغانستان وتی کە هەڵوێستی ئیسلام ئاباد سەبارەت بە ڕادەستنەکردنی بنکەی سەربازی بە ئەمریکا تووشی گۆڕانکاری نەبووە.
ناوبراو وتی: پاکستان هاندەری ئاشتییە لە ئەفغانستان، سەرەڕای کشانەوەی هێزە بیانییەکان لە ئەفغانستان و ئەو گۆڕانکارییانەی هاتووەتە پێشەوە، پاکستان بنکەی سەربازی ڕادەستی ئەمریکا ناکات.
وەزیری ناوخۆی پاکستان وتی: بۆ ناوچەکە گرنگە کە لە گەڵ تاڵیبان وتووێژ بکەن.
وتیشی کە تاڵیبانی ئەمڕۆ گۆڕاوە و وتووێژی لە شەڕ پێ باشترە.
شێخ ڕەشید وتی: هەر حکومەتێک لە ئەفغانستان پاڵپشتی خەڵکی هەبێت لای ئێمەوە بە فەرمی دەناسرێت.
پێشتریش عومرانخان سەرۆک وەزیرانی پاکستان ڕایگەیاندبوو کە وڵاتەکەی بە هیچ شێوازێک بۆ شەڕی دژ بە تیرۆر لە ئەفغانستان، بنکەی سەربازی ڕادەستی ئەمریکییەکان ناکات./.