بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئیرەج مەسجدی باڵیۆزی ئێران لە بەغدا وتی کە لە کۆبوونەوە لە گەڵ پلاسخارت نێردەی تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان سەبارەت بە کۆماری ئیسلامی ئێران و دۆخی عێراق وتووێژ کراوە.
ناوبراو وتی: نێردەی تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان سەبارەت بە هەڵبژاردنەکانی ئێران و سەرکەوتنی سەید ئیبراهیم ڕەئیسی وەک سەرۆک کۆمار و ئەوەی کە کەی کابینەی نوێ پێک دێت پرسیاری هەبوو کە بۆی شرۆڤە کرا.
مەسجدی وتی: نێردەی تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان سەبارەت بە هەڵبژاردنەکانی عێراقیش بۆچوونی خۆیی خستەڕوو و ئێمەش جەختمان کردەوە کە پاڵپشتی لە ئاسایشی عێراق و بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکان دەکەین، دەنگی خەڵکی پیشاندەری پێکهێنانی پەرلەمان و پاشان حکومەتی نوێتە لە عێراق، بە دڵنیاییەوە کە کۆماری ئیسلامی ئێران پاڵپشتی لە دەنگی خەڵکی عێراق دەکات و خوازیاری جێگیربوونی ئاسایش و سەقامگیرییە لەم وڵاتە.
نێردەی تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراقیش لەو کۆبوونەوەدا جەختی لە سەر بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنێکی پاک و شەفاف لەم وڵاتەدا کردەوە./.