بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، هەیسەم بن تارق سوڵتانی عۆمان و سەلمان بن عەبدولعەزیز شای سعوودیە واژۆیان لە سەر ڕێکەوتنی دامەزراندنی ئەنجومەنی هەماهەنگی هاوبەشی نێوان هەر دوو وڵات کرد.
ئەنجومەنی هەماهەنگی هاوبەش لە نێوان عۆمان و سعوودیە بڕیارە بە ئامانجی ڕاوێژ و هەماهەنگی بەردەوام لە پرسە گرنگ و ستراتیژییەکان لە سەرجەم بوارەکان چالاکییەکانی دەست پێبکات.
ئاژانسی فەرمی سعوودیە لە سەر ئەم ڕێکەوتنە ڕایگەیاندووە کە ئەنجومەنی هەماهەنگی هاوبەش لە گەڵ وڵاتی عۆمان لە چوارچێوەی پەرەپێدانی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان و واژۆکردنی ڕێکەوتن و لێک تێگەیشتنەکانیشە لە داهاتوودا.
سوڵتانی عۆمان لە یەکەم سەردانی دەرەوەی لە پاش بە دەسەڵات گەیشتنی لە کانوونی دووەمی 2020، ڕۆهی یەک شەممە گەیشتە سعوودیە و وتی کە بواری هاوکاری عۆمان و سعوودیە زۆرە و هاوکارییەکان لە سەرجەم بوارەکان بەردەوامە./.