بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەم فێستیڤاڵە کە فیلمە سینەماییەکان، دیکۆمێنتار، کورتە فیلم ،فیلمی ئەزموونی، ئەنیمەیشێن و… دەخاتە کێبڕکێ ، لەم خولەدا میوانداری سیانزە فیلمی ئێرانیە.
سونیا(جەواد سەفەوی)، پێ وە ڕا ( سیاوەش ساعیدپەناە)، نامەیەک بۆ خودا(بەهمەن زەنگەنە)،ساس
(سامان حەیدەری)، هەبوون(سەید مورتەزا سەبز قوبا)، چوارشەمە سووری(ڕەزا مووری)، چاویلکە (پەردیس عەزیزی)،ئەژدەها دێتە ژوورەوە(ئەعزەم خوداڕەحمی) ، بووکەڵەی چێوی(محەمەد ڕەزا میساقی)، دەسپێک(شەروین وەحدەت) ئێمە ڤێنیزینیەین (کومەیل سوهەیلی)، شمشێری چێوی (سوسەن سەلامەت و بێهزاد عەلەوی ) و فیلمی سینەمایی: گۆڕهەڵکەن(کازم مەلایی) بە نوێنەرایەتی لە ئێران لەم فێستیڤاڵەدا بەشدارن.
شەشەمین فێستیڤاڵی جیهانی فیلمی RTFی نیجێریا لە ۲۰تا۲٥ی ژووییە بەرێوە دەچێت.