بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، فالح فەیاز سەرۆکی ڕێکخراوی حەشدی شەعبی بە بۆنەی ساڵۆگەڕی ئازادکردنی موسڵ لە ژێر دەستی گرووپی تیرۆریستی داعش بەیاننامەیەکی بڵاو کردەوە.
لەو بەیاننامەیەدا هاتووە کە ئازادکردنی موسڵ لە ژێر دەستی داعش، سەرەتایەک بۆ سەرکەوتنی کۆتایی و تەواو و ئازادکردنی خاکی عێراق لە هەر دەسدرێژییەک بوو.
فالح فەیاز جەختیکردەوە کە بەڵێنی ئێمە ئەوەیە کە حەشدی شەعبی ئاسایش و سەقامگیری عێراق دەستەبەر دەکات و هەموو کات وەک پاڵپشت و هاوکاری سوپا و هێزە ئەمنییەکانی دیکە دەمێنێتەوە.
هاوپەیوەند لە گەڵ ئەمەش، مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق بە بۆنەی چوارەمین ساڵۆگەڕی ئازادی شاری موسڵ بەیاننامەیەکی بڵاو کردەوە و ڕایگەیاند کە هیچ کات ئەو هەڵانەی بوونە هۆکاری کەوتنی موسڵ و داگیرکردنی لە لایەن داعشەوە، دووبارە نابنەوە./.