بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، مەحمود ڕۆبەیعی وتەبێژی مەکتەبی سیاسی بزوتنەوەی عەسائیبی ئەهلی حەق وتی کە هێزەکانی خۆڕاگری دەتوانن کۆتایی بە بوونی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق بێنن.
ناوبراو وتی کە هێزەکانی خۆڕاگری بە چاوی داگیرکارەوە لە هێزەکانی ئەمریکا لە خاکی عێراق دەڕوانن.
ڕۆبەیعی وتی: هیچ پاساوێک بۆ مانەوەی هێزەکانی ئەمریکا یان هەر هێزێکی بێگانەی دیکە لە خاکی عێراقدا نەماوە./.