بەپێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەم فێستیڤاڵە شوێنێک بۆ نمایشکردنی فیلمە سەربەخۆکانە و جیا لە پیشاندانی فیلمەکان چەن وۆرک شاپ و بەرنامەیەکی فێرکاری بەڕێوە دەبات.
ئەم فیلمانە: سورەیا (رامین فەرزانە و پەریسا سدایی ئازەر)،عاتفە(فەرهاد عەزیزی یەکتا)،ئەودیو دەلاقەکان (مەهدی ئیروانی)،ددانی ئەسپ(ڕویا نژاد شوجاعی)،نامەیەک بۆ دایک (ئەمینا ماهیر) و بەتاڵ کردن (ئەمین فەلاح زادە) بە نوێنەرایەتی ئێران لەم فێستیڤاڵەدا بەشدارن.
بیست و یەکەمین فێستیڤاڵی جیهانی فیلمی «نیکێل»ی کەنەدا لە ۱۹تا۲٥ی ژووییە بەڕێوە دەچێت.