بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا وتی: تا ئەو کاتەی داگیرکاری ڕژێمی زایۆنیستی هەبێت ناوچەکە ڕووی ئاشتی و سەقامگیری بە خۆوە نابینێت.
ناوبراو لە میانەی کۆبوونەوەی لە گەڵ مەحمود عەباس سەرۆکی دەسەڵاتی خۆبەڕێوەبەری فەڵەستین، وتی: تورکیا لە بەرامبەر تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنیستی لە فەڵەستین بێدەنگ نابێت.
سەرۆک کۆماری تورکیا هەروەها ڕەزامەندی خۆیی لە سەر پەیوەندییە دووقۆڵییەکان لە گەڵ فەڵەستین ڕاگەیاند./.