بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، کازم فەرتوسی وتەبێژی کەتائیبی سەید ئەلشوهەدا ڕایگەیاند کە خۆڕاگری ئیسلامی عێراق دژی هەر نێوەندگێڕییەکە بۆ ڕاگرتنی چالاکییە سەربازییەکان لە دژی هێزەکانی ئەمریکا.
ناوبراو وتی: زیاترکردنی چالاکی و هێرشە سەربازییەکان لە دژی هێزەکانی ئەمریکا بە ئامانجی دەرکردنی ئەوانە لە خاکی عێراق و لە ئەگەری مانەوەی ئەو هێزانە و سەرەڕای گوشارەکان لە دژی گرووپەکانی خۆڕاگری، هیچ ئاگربەستێک ناکرێت و چالاکییە سەربازییەکان ڕاناگیرێن./.