بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، حەسەن بەغدادی ئەندامی ئەنجومەنی ناوەندی حیزبووڵای لوبنان جەختیکردەوە کە دوژمنی ئەمریکی و هاوپەیمانەکانی وەک چۆن کە لە شەڕەکانی خۆیان لە دژی ناوچەکەی ئێمە شکستیان هێنا، لە گەمارۆ ئابورییەکان و سزا زاڵمانەکانیش تووشئ شکستێکی گەورەتر دەبن.
ناوبراو وتی: بەکرێگیراوانی ئەمریکی بەو ڕاستییە دەگەن کە ئاغاکانی ئەوان گەمژەن و شکست و سەرشۆڕی ئەوان دەبینن، وەک چۆن کە شکستە سەربازییەکانی ئەوانیان لە لوبنان، عێراق، سوریا، یەمەن، فەڵەستین و بەرەی خۆڕاگری بە گشتی بینیوە.
بەغدادی وتی: ئەمریکا هەڵەی گەورەی لەوەدایە کە لەم ناوچەی ئێمە و خەڵکەکەی و بیر و بڕوای ئەوان تێناگەن.
ئەندامی ئەنجومەنی ناوەندی حیزبووڵای لوبنان هەروەها جەختی لە سەر یەکڕیزی خەڵک بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزمی ئابوری ئەمریکییەکان لە دژی خەڵکی لوبنان و وڵاتانی دیکەی بەرەی خۆڕاگری کردەوە./.