بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی عێراق هەواڵی کوژرانی سەرکردەیەکی داعشی لە پارێزگای کەرکوک ڕاگەیاند.
لەو ڕاگەێندراوەدا هاتووە کە پاش وەرگرتنی زانیاری و بە هەوڵی هێزە ئەمنییەکان لە هێرشێکی پێشوەختەدا، سەرکردەیەکی داعش بە ناوی فەراس ساڵح ناسراو بە ئەبوقەسیر کوژرا.
ڕاشیگەیاندووە کە شەڕەکە لە ناوچەی ڕەشاد لە باشوری ڕۆژئاوای کەرکوک ڕوویداوە و چەند تیرۆریستێکی داعش لە ناوچەکە هەڵهاتوون./.