بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، بەرپرسێکی ئەمریکی داوای لە گرووپە عێراقییەکان کردووە کە کاریان بەم وڵاتەوە نەبێت.
جوئی هود یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بە کەناڵی العربیە ی سعوودیی ڕاگەیاند کە واشنتن سەرەڕای زیاتربوونی هێرشەکانی ئەو گرووپانە لە عێراق، تووشی شەڕێکی ئاشکرا نەبووە.
هود داوای لەو گرووپانەی عێراق کرد کە هێرشە دەکەنە سەر بنکە و بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا، کاریان بەم وڵاتەوە نەبێت و تەنیا بە هاوبەشی شەڕی دژ بە داعش بکەن.
ڕاشیگەیاند کە ئەو هێرشانە لە بەرژەوەندی هیچ لایەنێکدا نییە و تەنیا چالاکییەکانی داعش زیاتر دەکات./.