بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سرگێی لاوڕۆڤ وەزیری دەرەوەی ڕووسیا وتی: تا کاتێک کە ئاڵۆزییەکانی ئەفغانستان کاریگەری لە سەر ئاسایشی هاوپەیمانانی ئێمە نەبێت هیچ هەنگاوێکمان لە سەر ڕەوشی ناوخۆیی ئەو وڵاتە نابێت.
ناوبراو وتی: ئەوەی کە لە سەر ڕەوشی ئەفغانستان بووەتە جێی نیگەرانی بۆ مۆسکۆ، ئەوەیە کە کاریگەری لە سەر ئاسایشی هاوپەیمانەکانی ئێمە لە ئاسیای ناوەڕاست دانەنێت، ئەوەی کە تاڵیبان چەند خاڵێکی سنوری ئەفغانستانیان لە گەڵ ئێران و تاجیکستان کۆنتڕۆڵکردووە، تەنیا لە خاکی ئەفغانستانە و ئێمە لە ئێستادا هیچ بڕیارێک نادەین.
لاوڕۆڤ وتی: مۆسکۆ بە وردی چاودێری دۆخەکە دەکات و خوازیاری ئەوەین کە ڕێکەوتنەکەی نێوان ئەمریکا و تاڵیبان جێبەجێ بکرێت و ئەوەی کە ئەمریکا بڕیاری داوە، هەنگاو بەرەو ئاساییکردنەوەی دۆخی ناوخۆیی ئەفغانستان بنێت./.