بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لە بەیاننامەیەکی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیادا هاتووە کە لە دانوستانەکانی مۆسکۆ تاڵیبان بەڵێنی داوە هیچ دەسدرێژییەکی بۆ سنوری وڵاتانی دراوسێی ئەفغانستان نەبێت.
ڕووسیا داوای لە تاڵیبان کردووە کە ڕێگری لەوە بکات ئاڵۆزییەکانی ئەفغانستان بێتە دەرەوەی سنورەکانی ئەم وڵاتە.
زەمیر کابلۆف جێگری وەزیری دەرەوەی ڕووسیا و نێردەی تایبەتی ڕووسیا بۆ کاروباری ئەفغانستان، لە گەڵ شاندێکی نووسینگەی سیاسی تاڵیبان کۆبووەتەوە./.